پرۆفایلی جێگری سه‌رۆک


KRP.org | Print this | Email this

بەڕێز كۆسرە‌ت ڕە‌سوڵ عە‌لی لە‌ساڵی 1952 لە‌ گوندی شیواشۆك- ی گە‌ورە‌ی سنووری قە‌زای كۆیە‌ لە‌بنە‌ماڵە‌یە‌كی كوردپەوەری ئە‌و ناوچە‌یە‌ لە‌دایك بووە‌.

هە‌ر لەسەرەتای لاوێتی و ‌قۆناغە كانی خوێندنە‌وە‌ تێكەڵ بە كاری سیاسیی و خە‌باتی ڕزگاریخوازی گە‌لی كوردستان دەبێت و سە‌رە‌تای كاری سیاسیشی دەچێتە ڕیزی پارتی دیموكراتی كوردستان و لە‌شۆڕشی ئە‌یلولی ساڵی 1974 دا بە‌شداری بەرچاوی دەبێت .

لە‌كۆتایی ساڵی 1975 دا پە‌یوە‌ندیی بە ‌ڕیزە‌كانی ( كۆمە‌ڵە‌ی ڕە‌نجدە‌رانی كوردستان ) ە‌وە‌ دەكات ودەبێت بە سە‌رپە‌رشتكاری ڕێكخستن و كاروچالاكیە‌كانی خوێندكاران.

لە‌ساڵی 1976 دا بەڕێز كۆسرە‌ت رە‌سوڵ یە‌كێك بووە‌ لە‌و هەڤاڵانەی كۆمە‌ڵە‌ی خوێندكارانی كوردستانیان لە‌شاری كە‌ركوك دامە‌زراندووە‌. جمووجۆڵ و چالاكییە‌كانی لە‌و كاتە‌دا بووە‌تە‌ هۆی ئە‌وە‌ی لە‌ساڵی 1977 دا لە‌لایە‌ن رژێمی بە‌عسە‌وە‌ زیندانی بكرێت، پاش ماوە‌یە‌كی زۆریش لە‌زیندانی و ئە‌شكە‌نجە‌دان یە‌كێك بووە‌ لە‌و پێنج خۆڕاگرە‌ ئازایەی‌ كە هیچ جۆرە‌ ئیعترافێكی نە‌كردووە‌ و سە‌ربە‌رزانە‌ لە‌زیندان هاتووە‌تە‌ دە‌رە‌وە‌.

لە‌ساڵی 1981 بووە‌تە‌ ئە‌ندامی سە‌ركردایە‌تی رێكخستنە‌كانی ناوخۆی كۆمە‌ڵە‌ی رە‌نجدە‌رانی كوردستان و لەهەمان كاتدا لێپرسراوی ڕێكخستنە‌ نهێنییە‌كانی ناو شاری هە‌ولێر بووە‌، كە‌چالاكی و جموجۆڵێكی سیاسی گە‌ورە‌ و بە‌رفراوانیان لە‌و شارە‌دا ئە‌نجامداوە‌.

لە‌كۆنفرانسی 3 ی ( كۆمە‌ڵە‌ی ڕە‌نجدە‌رانی كوردستان ) لە‌ساڵی 1983 دا بە‌ئە‌ندامی سە‌ركردایە‌تی هە‌ڵبژێردرا و دواتر بوو بە ئەندامی سە‌ركردایە‌تی ( یە‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان )، لە‌ساڵی 1988 ە‌وە‌ تاكو ساڵی1991 ئە‌ندامی ناوە‌ندی كۆمە‌ڵە‌ بووە‌ لێپرسراوی رێكخستنە‌كانی كۆمە‌ڵە‌ی ڕە‌نجدە‌رانی كوردستان بووە‌.

لە‌ساڵی 1984 بووە‌ بە‌لێپرسراوی مە‌ڵبە‌ندی 4 ی یە‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە‌ساڵی 1985 بە سەختی برینداربووە ، دواتر لە ساڵی 1986 دا كە ‌مە‌ڵبە‌ندە كانی 3 و 4 دەكرێن بە‌یە‌ك مە‌ڵبە‌ند كاك كۆسرەت دەبێتە لێپرسراوی مە‌ڵبە‌ندە‌كە‌ تاكو ساڵی 1988، كە‌یە‌كێك بووە‌ لە‌چالاكترین مە‌ڵبە‌ندە‌كانی یە‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

لە‌ساڵی 1991 كە‌نە‌خشە‌ی راپە‌ڕین داڕێژرا لەلایە ن بەرەی كوردستانی كە پێكهاتبوون لە هەموو هێزە سیاسیەكانی ئەو كاتی كوردستان، كاك كۆسرە‌ت ڕەسوڵ وە‌ك ئە‌ندامێكی مە‌كتە‌بی سیاسی سە‌رپە‌رشتیكردنی ئازادكردنی شاری هە‌ولێری پێ سپێردرا.

لە‌راپە‌ڕینی ساڵی 1991دا كاك كۆسرە‌ت یە‌كێك بوولە‌دیارترین ئە‌و سە‌ركردانە ‌ی كە رۆڵی بە‌رچاویان گێڕاوە ‌لە‌ئازادكر دنی شاری كە‌ركوكدا.


لە‌ساڵی 1991 دا بووە‌ بە‌لێپرسراوی بە‌رە‌ی كوردستانیی سنوری پارێزگای هە‌ولێر، ساڵی 1992 بووە‌ بە‌ئە‌ندامی پە‌رلە‌مانی كوردستان و لە‌ساڵی 1993 تاكو ساڵی 1996دەبێتە سە‌رۆكی دووەم كابینەی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان، دواتریش بووە‌ بە‌سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان( ئیدارە‌ی سلێمانی ) تاكوو ساڵی 2001 .

لە‌ ساڵی 2001 بووە‌ بە‌لێپرسراوی دە‌ستە‌ی كارگێڕی مە‌كتە‌بی سیاسی یە‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان .

لە 21/06/2006 كاك كۆسرەت وەك جێگری سە‌رۆكی هە‌رێمی كوردستان دەستنیشان دەكرێت، هاوكات بەڕێز كاك كۆسرەت جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.

لە ماوەی دەست بەكار بوونیشی وەك جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، چەندین سەردانی ڕەسمی وڵاتانیشی كردووە كە دواهەمینیان سەردانی ووڵاتە یەكگرتووە كانی ئەمریكاو دیداری بەڕێزیان بوو لەگەڵ سەرۆك بوش .

بەڕێز كۆسرەت ڕەسوڵ لە ساڵی ( 1977 ) چۆتە نێو پرۆسەی هاوسەرگیری ودەبێتە خاوەنی شەش كوڕ و یەك كچ،كە دواتر بەداخەوە سێ كوڕی شەهید دەبێت .

كاك كۆسرەت رەسول زمانەكانی كوردیء عەرەبیء فارسی بە باشی دەزانێتء شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی هەیە.







هه ڵبژارده‌
دیداری فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ كوردستان TV
كۆنگرەیی ڕۆژنامەوانیی سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان و سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوە تەواوبووی ئێراقی فیدراڵ
وتاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێوڕه‌سمی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
دیداری فوادحسین سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان
فوئاد حوسێن لە كۆڕێكی سەنتەری( Atlantic Council in D.C) دا
شاندی كوردستانی لەئەمەریكا بۆچوونەكانی سەركردایەتی سیاسی و سەرۆك بارزانی بۆ بەرپرسانی ئەمەریكا و ڕەوەندی كورد ڕوون كردەوە
دەقی دیمانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گۆڤاری گوڵان
سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ‮ الشرق الأوسط :‬
كۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای كۆتاییهاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێزیان بۆ توركیا وئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا
كۆنگره‌ی‮ ‬رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا