ئاسایش


له هه‌رێمی کوردستان

هەرێمی كوردستانی عێراق شانازی بە دۆسیە ئەمنیە بەرچاوەكەیةوة دەكات، لە كاتی لەناوبردنی رژێمی دەسەڵاتداری سەددام حوسێن لە ساڵی 2003 و هةتا ئيَستا هیچ كردەیەكی كوشتن لە ریزی سوپای ئەمریكی لەو ناوچانەی دەكەونە سنووری هەرێمی كوردستان روویان نەداوە، ويَرِاي روونەدانی هیچ ثيَشيَلكاریەكی دزێوی ئەمنيی لەو ناوچانە. ئەم سەقامگیریية ئەمنیە بە شێوەیەكی پۆزێتیڤانە كاری كردۆتە سەر گەڕانەوەی ژیانی سروشتی بۆ ناوچەكە لەگەڵ گەشەسەندنيَكی بەرچاوي ئابووری.

ئاژانسی پاراستنی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەرێز مەسرور بارزانی كە لە ساڵی 1999 ئەم دەسەڵاتەی وەرگرتووە، بەشداریەكی بەرچاوی لە پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان هەبووە، ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردستان لە 22/10/2004 یاسای ژمارە 46ی دەركردووە كە تیايدا بنةما یاساییةكان بۆ كار كردنی دەزگا ئەمنیەكان و رێكخستنی كارو چالاكی ئەم ئاژانسە روون كراوەتەوە.

ئەم سەركەوتنە ناوخۆییە كە كورد تیایدا بەشداریيان كردووە، لە هەرێمەكەی خؤياندا بؤتة مايةي ئاسانكاری جێبەجێ كردنی ئەو كردانەی پەیوەندییان بە هةلَمةتی ئەمنیةوة هەیە لە ناوچەكانی تری عێراق. هێزەكانی كوردی بە شێوەیەكی رێكخراو، وەكو بەشێك لە ئەركەكانیان و شان بە شانی هێزی هاوپەیمانان جەنگاون لە كاتی جێبەجێ كردنی ئةو هەڵمەتە ئەمنیە سەرەكیانةي كە لە رابردوو ئةنجامدراون، ئیستاش كە ژمارەیەكی زۆري كورد لە پێكهاتەی هێزەكانی سوپای عێراقیدا بەشدارن، لە یەكە سەربازیە كوردیەكان خزمەت دەكەن و كرداری ئەمنی لەو ناوچانە ئةنجام دةدةن كە ئاژاوەیان تیادایە وەكو شارەكانی كەركوك وموسڵ و بەغدا.

هەروەها هێزە ئەمنی وهەواڵگریەكانی كورد سەركەوتنیان بەدەست هێناوە لە دەستنیشان كردنی زۆر شانەی تیرۆرستان بةر لةوةي ثةلامارة تیرۆرستیەكانيان جێ بەجێ بكةن، ئةمةو لە مياني هاوكاریكردنی ئەم هێزانە لەگەڵ ئاژانسەكانی هەرێمەكانی تری عێراق و بە تایبەتی لةطةلَ دانیشتوانی ئةو ناوضانة، هێزە كوردیەكان توانیویانە دانیشتوانی هەرێمی كوردستان لة ثةلامارە تیرۆرستیەكان بپارێزن كە روو بەرووی خەڵكی سڤیلی عێراقی دەبێتەوە و بەهەزاران كورد گیانی خۆیان لە پێناو عێراقی نوێدا بەخشیوە.

سەرەرای ئەمەش وەكو بەشێك لەو بەڵێنە بەردەوامانەی سەركردایەتی كورد بە سەرۆكایەتی بەرێز مەسعود بارزانی كە بە خۆی داوە بۆ پاڵپشتی كردنی گۆرِانكاری كۆمەڵایەتی، بؤ ئةمةش هێزە ئەمنیەكانی كورد بواریان رەخساندووە بۆ ئافرەتان كە بچنە ریزەكانی ئاسایش و پۆلیس، لەم دواییەدا بە سەدان ئافرەت مەشقیان كردووە لەم بوارەدا، هەروەها ثلانی زیاتر لەبەر دەستە بۆ رەخساندنی بواری زیاتر بۆ ئەو ئافرەتانەی كە توانا و ئارةزوويان هەیە بەشداری بكەن لە ریزی هێزة ئەمنیيةكان لە داهاتوودا، لەگەڵ هاویشتنی ئەم هەنگاوانە، كوردستان وەكو هەرێمێكی دەستپێشخەر، لە چاو هەرێمەكانی تری عێراق پێشەنگ بووە بؤ گرنگیدان بە ئازادی ئافرەت.

لە هەرێمی كوردستان هةولَي زؤر هەیە بۆ ثرؤسەكانی چاكسازی لە دژی ئەشكەنجەدان و كار بؤ ئةوة دةكريَ جارێكی دي توندوتیژی لةدژی كوردان ئةنجام نةدرێت وەكو چۆن پێشتر لە سەردەمی رژێمی سەددام حوسێن ئەنجام دەدرا. هەر چەندە كارێكی زۆر لە پێش حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە، بەڵام پەیمانی داوە بەرزترین پێوەری مافی مرۆڤ و پاراستنی بهيَنيَتةدي، ئەویش لە رێگای هاوكاریكردن لەگەڵ لایەنة پەیوەندیدارةكاني بواری مافی مرۆڤ، وەكو رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ وكۆمسیؤنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان لە پێناو چارەسەكردنی كێشە و گرفتەكانی مافی مرۆڤ لە هەرێم.

ئەم دةسكةوتة ئةمنيانەی بەديهاتوون، ئةو ئةركة دةخةنة ئةستؤي سةرؤك بؤ ئةوةي هەنگاو بنێت لة ثيَناو چاكتركردنی مەشقی ئەم هێزانە و هەروەها زیادكردنی پيشةييَتی لە ریزەكانيدا، لةطةلَ بەردەوام بوون لەسةر هةمةرِةنطيي ئةو كةسانةي لة ريزي هيَزةكة وةردةطيريَن، بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان بتوانێت روو بە رووی تةحةدياتة مةزنةكان ببيَتةوة وةكو دابينكردني داواكاریةكاني كۆمەڵگا و كؤنترؤلَكردني سنوورەكان و سةرلةنويَ دارِشتنةوةي ثيَكهاتةي هێزەكان و رووبەرِووبوونەوەی تیرۆر لە داهاتوودا.