
Loading...
![]() | | | | وته‌بێژێك به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم : بڕیاری ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسای لێپرسینه‌وه‌و دادپەروه‌رییه | | | | |
بڕیاری ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپەروه‌ری و رێدان به هه‌موو كاندیده دوورخراوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، بڕیارێكی نا دروسته و له رووی ناوه‌ڕۆكه‌وه لێی نه‌كۆڵراوه‌ته‌وه‌و هۆكاری سیاسی له پشته‌وه‌یه، بۆیه ده‌بوو ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه له‌و تانانه‌ی كه پێشكه‌شی كرابوون بكۆڵیبایه‌وه سه‌ره‌رای لێكۆڵینه‌وه‌ی باكگڕاوەندی ئه‌و ناوانه‌ی یاسای لێپرسینه‌وه و دادپەروه‌ری ده‌یانگرێته‌وه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌رگرتبایه و مافی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌وانه به‌خشیبا، چونكه ئه‌و لیسته‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپەروه‌ری ئاماده‌ی كردووه ناوی كه‌سانێكی تێدایه ده‌ستیان له تاوانكاری دژ به رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق هه‌یه، هه‌روه‌ها ناوی كه‌سانێكی تێدایه كه هه‌ڵوێستی سیاسی دیاریكراویان هه‌یه.
بۆیه ئێمه بڕوامان وایه كە ده‌بوو ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه ئه‌و ناوانه‌ی له‌و لیسته‌دا هاتبوو و پێشكه‌شی كرابوون جیا كردبایه‌وه و به‌پێی پێداچوونه‌وه‌ی تانه‌كان له‌گه‌ڵ دیاریكردنی بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا مافی به‌شداریكردنیان هه‌یه یان نا، نه‌ك بچێت بڕیار بدات و مافی به‌شداریكردنیان پێ بدات بەبێ ئه‌وه‌ی له بابه‌ته‌كه بكۆڵێته‌وه.
بۆیه ئێمه دووپاتی ده‌كه‌ینه و ده‌ڵێین كە بڕیاره‌كه به‌په‌له دراوه و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوورو یاسای لێپرسینه‌وه و دادپەروه‌رییه و نه‌بۆته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه به‌ڵكو ئاڵۆزتری كردووه، جگه له‌وه‌ی كە پێچه‌وانه‌ی ناوەرۆك و حوكمی ده‌ستوورە.
وته‌بێژێك به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان 4/2/2010
|