
Loading...
![]() | | | | سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵه‌ی كلدان و ئاشوور له ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه | | | | |
له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانیدا، سه‌رۆکی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى بازرگانى ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵه‌ى كلدان و ئاشوور له ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه.
له به‌رده‌وامى سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ى بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له واشنتۆن، سه‌ردانى وه‌زاره‌تى بازرگانیى ئه‌مه‌ریكاى كرد و له‌وێ له لایه‌ن وه‌زیرى بازرگانى ئه‌مه‌ریكاوه به گه‌رمى پێشوازى لێكرا و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دوو قولیان به‌ست. له لایه‌كى دیكه‌وه مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هةريَم له واشنتۆن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى كلدان و ئاشوورى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه .
|