
Loading...
![]() | | | | سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مه‌ریكاى جێ هێشت و گه‌یشته نه‌مسا | | | | |
دواى سه‌ردانێكى یه‌ك هه‌فته‌یی بۆ ئه‌مه‌ریكا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگر و وه‌زیرى ده‌ره‌وه و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته، ئه‌مرۆ به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مه‌ریكاى جێ هێشت و گه‌یشته نه‌مسا و بریاره له‌وێش به‌شداریی چه‌ند دیدار و چالاكییه‌ك ببێت .
شایه‌نى باسه به‌ر له ته‌واوبوونى به‌رنامه‌كه‌ى له ئه‌مه‌ریكا به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هةريَمى كوردستان له واشنتۆن، سه‌ردانى وه‌زاره‌تى بازرگانیى ئه‌مه‌ریكاى كرد و له‌وێ له لایه‌ن گارى لۆك وه‌زیرى بازرگانى ئه‌مه‌ریكاوه به گه‌رمى پێشوازى لێكرا .
پاشان هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه و تاوتوێى په‌یوه‌ندى ئابوورى و بازرگگانیى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكایان كرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه و كه‌سایه‌تیانى كه‌لدانى و ئاشووریی دانیشتووى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانى وێراى خۆشحاڵى ده‌ربرین بۆ شادبوون به دیداریان ، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كوردستان به درێژایی مێژوو شوێنگه‌ى برایه‌تى و پێكه‌وه ژیانى هه‌مووان بووه، هه‌نوكه‌ش وێراى پیلانى زۆرى ناحه‌زان ، ئه‌م برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیانه زیاتر په‌ره‌ى پێدراوه و خوشك و برایانى كلدان و ئاشوورى و سریان له هه‌رێمى كوردستان، هیچ جیاوازییه‌كیان له ئه‌رك و ماف‌دا نییه له‌گه‌ڵ كورد و نه‌ته‌وه و تایه‌فه‌كانى دیكه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه ژماره‌یه‌كى زۆریشیان له شوێنه‌كانى دیكه‌ى عێراق له ژێر فشارى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌لێكرنه‌وه روویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه و به ئارامیی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن .
|