
Loading...
![]() | | | | سەرۆكی هەرێمی كوردستان سه‌ردانى باره‌گاى سه‌ره‌كى ئه‌نجوومه‌نى فه‌رمانده سه‌ربازییه خانه‌نشینكراوه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى كرد | | | | |
كاتژمێر نۆى به‌یانیى رۆژى پێنج شه‌ممه به كاتى وانشنتۆن، به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سەرۆكی هەرێمی كوردستان سه‌ردانى باره‌گاى سه‌ره‌كى ئه‌نجوومه‌نى فه‌رمانده سه‌ربازییه خانه‌نشینكراوه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى كرد، له‌وێش له‌لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه پێشوازییان لێكرا .
له‌وته‌یه‌كدا سه‌رۆك بارزانى باسى له بارودۆخى سیاسى عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى كرد و كێشه‌و ئالۆزییه‌كان و چۆنییه‌تى چاره‌سه‌ركردنیان ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى وته‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بوو .
له‌مه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیش سه‌رۆك بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى و بایه‌خى په‌یوه‌ندیى هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكا و هه‌روا هاوسه‌نگه‌ریی هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكا له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیرۆر كرده‌وه .
|