
Loading...
![]() | | | | سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان سه‌ردانى سه‌نته‌رى نێوده‌وڵه‌تى بۆ لێكۆڵینه‌وه ستراتیژییه‌كان كرد و له لایه‌ن بۆردى به‌رێوه‌بردنى سه‌نته‌ره‌كه‌وه پێشوازی لێكرا | | | | |
له به‌شێكى دیكه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان سه‌ردانى سه‌نته‌رى نێوده‌وڵه‌تى بۆ لێكۆڵینه‌وه ستراتیژییه‌كان كرد و له لایه‌ن بۆردى به‌رێوه‌بردنى سه‌نته‌ره‌كه‌وه پێشوازی لێكرا.
دواتر بابه‌تێكى سیاسی پێشكه‌ش به سه‌رۆك و ئه‌ندامانى بۆردى سه‌نته‌ره‌كه كرد و تیاشیدا پانۆراماى سیاسی له عێراق و هه‌رێمى كوردستان روون كرده‌وه و بارودۆخ و كێشه و ئاڵۆزییه سیاسییه‌كانى عێراق و چۆنێتى چاره‌سه‌ركردنیانیشی شیكرده‌وه .
سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستانیش سه‌رۆك بارزانى له سه‌قامگیرى سیاسی و گه‌شاوه‌یی ئابوورى هه‌رێم دوا و هیواشی خواست له چوارچێوه‌ى عێراقێكى فیدراڵ و دیموكرات و فره‌ییدا به هاوكاری دۆستانمان هه‌رێم به‌ره‌و پێش بڕوات.
|