
Loading...
![]() | | | | سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی كوردستانی و نیشته‌جێی ئه‌مه‌ریكا كۆبوه‌وه | | | | |
بۆ له نزیكه‌وه به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى بارودۆخى كوردستانیانى نیشته‌جێى ئه‌مریكا و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌شێكى فراوانى ره‌وه‌ندى كوردستانى و نیشته‌جێی ئه‌مریكا له نوسینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له واشنتۆن كۆبوه‌وه، و له وته‌یه‌كى دا بۆ ره‌وه‌ندى كوردستانى، ره‌وشی په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و گفتووگۆكانى نێو ئه‌و سه‌ردانه‌ى ئه‌مجاره‌ى بۆ ئه‌مریكا روون كرده‌وه‌و له‌باره‌ى ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ى سیاسی تایبه‌ت به هه‌رێم و عێراق و دوا هه‌ڵوێستیشی خسته‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به پرسى كشا‌نه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق سه‌رۆكى كوردستان وتى" دوێنێ له‌گه‌ل سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاو جێگره‌كه‌ى ئه‌م بابه‌ته به دوور‌و درێژى باس كرا و ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه نه‌خێر ئێمه پابه‌ندین و كشانه‌نه‌وه‌ى هێزه‌كانیشمان له عێراق ماناى ئه‌وه نییه كه گرنگیپێدانى ئێمه به عێراق ته‌واو ده‌بێت ، وه وتیان" زۆر به هێزه‌وه ئێمه پشتگیرى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین ، به‌لام له چوارچێوه‌ى عێراق و ده‌ستوورى عێراقدا ، هه‌روه‌ها ئێمه‌ش له‌وه زیاتر داوامان نه‌كردووه ، چونكه ئێمه نامانه‌وێ ئیحراج بۆ ئه‌مه‌ریكا په‌یدا بێت یان داواى شتێك بكه‌ین كه پراكتیكى جێبه‌جێ نه‌كرێت ، ئه‌وه‌ى له ده‌ستوورى عێراقدا هاتووه و مافه‌كانى ئێمه ده‌ستنیشانكراون بۆ ئه‌م قوناغه ، ئێمه پێمانوایه شتێكى زۆر باشه ، هه‌روه‌ها پشتگیرى ئه‌مه‌ریكا له‌و مافانه له چوارچێوه‌ى ئه‌م ده‌ستووره‌دا ، ئێمه پێمانوایه ئه‌مه گورێنێكى زۆر گه‌وره‌یه له سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكادا كه پێشتر به‌و روونیه و ئاشكرایی یه ئه‌و هه‌لوێسته‌یان ده‌رنه‌ده‌بڕى .
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانى وتى" داوامان لێ‌كردن ئه‌وه‌ى ئێمه له ئێوه‌مان ده‌وێ پشتگیرى له حكومه‌تێكى فیدرالى دیمو‌كراتى بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ هه‌ر هه‌ولێكى وا بدرێت كه كه‌سێك به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت بروات ، با هه‌موو خه‌لكى عێراق تێ بگات كه ئه‌مه‌ریكا ته‌نها پشتگیرى له دیموكراسى و حكومه‌تیًَكى دیموكراسى له عێراق ده‌كات ، هاوكات رایگه‌یاند" سه‌رۆك ئۆباما وتویه‌تى" ئه‌توانى له‌و ساته‌وه وا وه‌ربگرى كه ئه‌و په‌یامه‌ى ئێمه بۆ هه‌موو خه‌لكى عێراق ده‌بێت .
له‌باره‌ى هه‌لبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق ، سه‌رۆك بارزانى رایگه‌یاند" با بزانین هه‌لبژاردنى داهاتوو به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت ، ئێمه له‌گه‌ل هه‌موو حیزبه‌كانى كوردستان دانیشتین و داوامان لێ‌كردن ئه‌گه‌ر بكرێت به یه‌ك لیست بین ، ئه‌گه‌ریش نه‌كرێ ده‌بێ ئێمه یه‌ك هه‌لوێست بین ، ئه‌گه‌ر ئێمه له نێو خۆشمان‌دا گرفت و بۆچوونى جیاوازمان هه‌بێ ئه‌مه شتێكى زۆر زۆر سروشتییه و ده‌بێ به سروشتى وه‌ری بگرین ، به‌لام به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ له پرسه‌كانى نه‌ته‌وه‌یى له به‌غدا ئێمه هه‌لوێستى جیامان هه‌بێ ، له‌م رووه‌وه هه‌موویان به‌لێنیان دا و به‌راستى من ده‌توانم پیشتان بلێم و مژده‌تان پێ بده‌م كه له مه‌سه‌له‌ى هه‌لبژاردن هه‌موویان پابه‌ندى به‌لێنه‌كانیان بوون و پابه‌ندى ئه‌و بریاره بوون كه ئێمه بایكۆتى هه‌لبژاردن بكه‌ین ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه ئه‌نجامى وا كه تۆزێك باشتر بێت یان مه‌عقولیه‌تێكى واى تێدا بێت كه قابیلى قبولكردن بێت ، ئێستاش ئێمه ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه وه‌كو كورد ده‌بێ یه‌ك هه‌لوێست بین ، به‌لێ ده‌كرێ ئێمه چه‌ند حیزب بین و بۆچوونى جیاوازمان هه‌بێت . ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئێمه هاتوته پێش نابێ ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌ست بده‌ین ، به یه‌ك هه‌لوێستى ئێمه ده‌توانین ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بپارێزین و ده‌ستكه‌تى تریش به ده‌ست بێنین ، ئێمه‌ش وه‌ك خه‌لكى تر‌ى دونیا نابێ كێشه‌ى نێوخۆمان ببێته هۆى ئه‌وه‌ى كه رێگه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ خه‌لكى تر كه ده‌ست بخه‌نه نێو كاروبارى خۆمان ، ئێستا له ئه‌وله‌ویاتى كارى من ئه‌وه‌یه كه ناومالى كورد ده‌بێ رێك بێت و گه‌ر بۆچوونى جیاشمان هه‌بێت یان له چ حیزب و بیروباوه‌رێك بێت ، به‌لام نابێت جارێكى تر خوێنى كورد به ده‌ستى كورد برێژێ .
سه‌رۆك بارزانى به ره‌وه‌ندى كورد له ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند" له هه‌لبژاردنى داهاتوو ئه‌وه‌نده‌ى پێتان بكرێت به‌شدارى بكه‌ن ، چونكه یه‌كه‌مین ئێوه مافى خۆتان به‌كار دێنن ، وه پشتگیریه‌كیشه بۆ هه‌رێمه‌كه‌تان و ولاته‌كه‌تان و ئاینده‌تان ، من زۆر سوپاستان ده‌كه‌م و ته‌قدیرى خۆراگرى ئێوه ده‌كه‌ین ، ده‌زانین دوورى ولات ناخۆشه به‌لام هه‌ر یه‌ك له ئێوه ده‌توانێت ببێته سه‌فیرێك بۆ میلله‌تى خۆتان ، منداله‌كانى خۆتان وا په‌روه‌رده بكه‌ن كه بخوێنن ، تاكو پاشه رۆژ به كه‌لكى میلله‌ته‌كه‌یان بێن و وه‌كو دكتۆر و موهه‌ندیس و پسپۆر له هه‌موو بواره‌كاندا بگه‌رێنه‌وه ، وه سوپاس بۆ خوا ئێستا دونیا بچوك بووته‌وه پێم خۆشه هه‌مووتان بێن ولات و مالى خۆتان ببینن ، چونكه زۆرتان لێره له دایك بوون ، ره‌نگه هه‌ر كوردستانتان نه‌دیتبێ ، بۆیه ببینن ئه‌م ولاته چیه و ئه‌م كوردستانه چییه ، وه له پێناوى نیشتیمانیشدا ئاواره‌ى و ده‌ربه‌ده‌رى و ناخۆشى هه‌مووى سه‌روه‌رى و سه‌رفیرازییه .
هه‌روه‌ها له كۆتایى وته‌كانیدا سه‌رۆكى كوردستان سه‌باره‌ت به دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ل سه‌رۆك ئۆباما رایگه‌یاند" دوێنێ به سه‌رۆك ئۆباما‌و هه‌موو به‌رپرسانم گوت" تا عێراق خاوه‌نى ئه‌و ده‌ستووره بێت به یه‌كپارچه‌یى ده‌مێنێته‌وه ، كه عێراقیش بۆ به عێراقێكى دیكتاتۆرى ئیتر ئێمه ناتوانین له‌گه‌ل دیكتاتۆر بژین .
|