
Loading...
![]() | | | | سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ساز كرد | | | | |
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆك و جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه به كاتی ئه‌مه‌ریكا، به‌رێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له واشنتۆن، له‌لایه‌ن خاتوو هیلاری كلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشوازیی لێكرا و پاشان كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ساز كرد، تیایدا هیلاری كلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وێڕای به‌خێرهێنانی سه‌رۆك بارزانی، خۆشحاڵی خۆی به دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه باسیان له زۆر بابه‌ت له‌باره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كورد له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوودا كردووه .
له لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ده‌ربرینی سوپاسگوزاری بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه لێی كراوه، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستان به عێراقێكی دیموكراتی فیدراڵ كرده‌وه و هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری به‌رده‌وامی هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووپات كرده‌وه.
|