
Loading...
![]() | | | | ده‌قی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان | | | | |
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان گه‌لی كوردستانی تێكۆشه‌ر خوشك و برایانی خۆشه‌ویست
پێم خۆشه له ورده‌كاری مه‌سه‌له‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق ئاگادارتان بكه‌مه‌وه. له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو ده‌ست كرا به‌گفتوگۆكردنی یاساكه له په‌رله‌مانی فیدراڵ له‌به‌غدا، له‌و گفتوگۆیانه‌دا پێشنیارێك بۆ ئێمه هات، كه دیسان كه‌ركووك حاڵه‌تێكی تایبه‌تی هه‌بێت و پێشوه‌خت 2كورسیش به عه‌ره‌ب و توركمان بدرێ. لێره‌دا زۆر دیاره كه غه‌درێكی یه‌كجار زۆر گه‌وره له كورد ده‌كرێ، هه‌روه‌ها بۆ كه‌ركووك له پارێزگاكانی دیكه جیا بكرێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه زۆر به‌تووندی ئێمه ئه‌وه‌مان ره‌تكرده‌وه‌و قبوڵمان نه‌كرد، هه‌رچه‌نده زۆر ته‌له‌فۆناتیش كرا له‌وانه ته‌له‌فۆنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام تێم گه‌یاند كه ئه‌مه غه‌درێكی گه‌وره‌یه و دووره له هه‌موو مه‌نتیق و یاسایه‌ك و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ده‌ستوورێكیشه. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ناتوانین ئه‌مه قبوڵ بكه‌ین، جا ئه‌وه‌بوو ئه‌مه سه‌ری نه‌گرت، پاشان كه‌وتنه ئه‌وه‌ی چۆن كورسیه‌كان دابه‌ش بكه‌ن، له‌وه‌شدا هه‌م دیسان به‌ته‌مابوون غه‌درێكی گه‌وره له كورد بكه‌ن، له 35تا ئه‌و په‌ڕی 38كورسی بۆ كورد دانرابوو، ئه‌و وه‌خته من له برۆكسل بووم كه‌سه‌ردانی یه‌كێتی ئه‌ورووپام هه‌بوو، كه په‌یوه‌ندیان پێوه كردم مه‌سه‌له‌كه به‌م شێوه‌یه، له‌وێ من به‌یاننامه‌یه‌كم ده‌ركردو رامگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بێت نادادپه‌روه‌ری تێدایه‌و غه‌درێكی زۆری تێدایه به‌رامبه‌ر به‌كورد. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ناتوانین به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ین ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بێت و بایكۆتی ده‌كه‌ین.
لێره‌دا من ده‌مه‌وێ پڕ به‌دڵ سوپاسی هه‌موو گه‌لی كوردستان و هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان بكه‌م كه هه‌موو یه‌كهه‌ڵوێست بوون و پشتیوانیه‌كی گه‌رمیان لێكردم، سوپاستان ده‌كه‌م، دوای ئه‌وه دیسان جارێكی دیكه له 23_11 یاساكه له په‌رله‌مان خرایه به‌ر ده‌نگدان، له‌وێ هاوپه‌یمانی كوردستان و ئیئتیلافی عێراقی ده‌نگیان به یاساكه‌دا كه له‌وێدا ته‌نها 39كورسی به‌ر كورد ده‌كه‌وت. دوای ئه‌وه ڤیتۆی به‌ڕێز هاشمی به‌سه‌ر داهات، له كۆتاییدا مه‌سه‌له‌كه له یاسا ده‌رچوو بوو به رێككه‌وتنی سیاسی و بووه مامه‌ڵه‌كردن، ئه‌وه‌نده كورسی بۆ ئه‌م و ئه‌وه‌نده كورسی بۆ ئه‌و، كه بوو به مه‌سه‌له‌ی ژماره. من ناردم و هه‌ندێ له پسپۆڕانی هه‌ڵبژادن هاتن، له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی په‌رله‌مانی كوردستان، گوتم ده‌بێ بێین و بچینه ناو ورده‌كارییه‌كانه‌وه، مه‌سه‌له چییه بوو به مه‌سه‌له‌ی ژماره؟ له‌وێدا هه‌ندێ شتی زۆر سه‌یرمان بۆ ده‌ركه‌وت كه پسپۆڕه‌كان بۆیان روونكردینه‌وه. به‌پێی مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وان، به‌م بارودۆخه‌ی كه هه‌یه به‌شی هه‌رێمی كوردستان له 43كورسی تێناپه‌ڕێ، سه‌به‌به‌كه‌شی ئه‌وه‌یه: خه‌ڵكی تر ساخته‌كاریان كردووه، راستیان نه‌گوتووه، هه‌قیقه‌تیان نه‌گه‌یاندووه، ژماره‌ی ساخته‌یان بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی ناردووه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ده‌زگاكانمان هه‌قیقه‌تیان گوتووه و ئێمه پێمانخۆشه هه‌میشه هه‌قیقه‌ت بگوترێ، به‌ڵام ده‌بوایه رێگه له‌و ساخته‌كارانه‌ی تر بگیرابوایه.
له كوردستان هه‌رچی ئه‌مری خوای كردووه ئاگاداری لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراوه، هه‌رچی جێگه‌ی گۆڕیوه‌و خه‌ڵكی ئاواره كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌ركووك، مووسڵ و دیاله ئاگاداری لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراوه. وه‌ك ئه‌وه‌ی زانیاری به‌من درا لێره كه‌م كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌وێ دیسان نه‌خراونه‌ته‌وه سه‌ر لیسته‌كان، كه‌چی خه‌ڵكی دیكه به‌كه‌یفی خۆی ژماره‌ی خۆی زیاد كردووه، من دوێنێ داوام له جه‌نابی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه لیژنه‌یه‌ك دابنێین بۆ ده‌ستنیشان كردنی خه‌له‌له‌كان و كێ كه‌مته‌رخه‌م بووه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا، ئیتر كه چووینه ناو ئه‌و ورده‌كاریانه‌وه، وه‌فدی UNداوای كرد بێت. رۆژی 3ی مانگ وه‌فدی UN به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ملكرت كه نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی UNـه هات. ئه‌وان ورده‌كاری زۆریان پێبووه، ئه‌وانیش چوونه ناو ئه‌و ورده‌كاریانه‌وه، ئه‌م هه‌موو ژماره‌یه لای ئه‌وانیش هه‌بوو. زۆر هه‌وڵدرا كه ئێمه به 40، 41كورسی رازی بین، من پێمگووتن ئێمه پشت به‌رای پسپۆڕه‌كانی خۆمان ده‌به‌ستین، بڕیاری كۆتاییش له په‌رله‌مان ده‌درێ، گووتیان وه‌خت كه‌مه‌و وه‌خت نه‌ماوه، له‌به‌ر ئه‌وه داوام كرد وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌واوه‌وه بچنه به‌غدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و نوێنه‌ری هه‌موو كوتله‌كانی په‌رله‌مان پێكه‌وه بچن و له‌وێ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی كوردستانی هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن و خۆیان بگه‌نه قه‌ناعه‌ت، چونكه مه‌یدانی ئه‌وان له‌وێن له‌گه‌ڵ UN له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان دانیشن و نه‌هێڵن غه‌در له كورد بكرێ و هاوسه‌نگییه‌كی تێدا بێت.
بێگومان خه‌ڵكی تریش هه‌یه، وه‌نییه بڵێین هه‌رچی ئێمه بمانه‌وێ و بڕیاری لێ بده‌ین، ئه‌وبڕوات. ئه‌مه دانوستاندنه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تریش. ئیتر ئه‌وه‌بوو 5-ی مانگ وه‌فده‌كه رۆیشتن، رۆژی 6ی مانگ دوا واده بوو، ده‌بوایه ئه‌و رۆژه بڕیاری كۆتایی بدرێت. ئێواره‌كه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دوای ئه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا خۆیان ته‌له‌فۆنیان بۆ كردم و بایه‌خی هه‌ڵبژاردنیان بۆ عێراق، بۆ ئه‌مه‌ریكا بۆ كورد نیشاندا، منیش هاوبیریان بووم و گووتم به‌ڵێ راسته ئێمه‌ش هاوبیرین له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان، هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موو لایه‌ك زۆر گرنگه، به‌ڵام ده‌بێ هاوسه‌نگیه‌كی تێدابێت، ده‌بێ دادپه‌روه‌ری تێدا بێت. هه‌روه‌ها پێشم گوتن ئێمه وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان – مان ناردووه و ئێستا له به‌غدان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی كوردستان. بڕیاری كۆتایی لای ئه‌وانه.
له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا هه‌ردوو به‌ڕێزیان ته‌ئكیدیان كرده‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندی خۆیان به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌رامبه‌ر ده‌ستوور، به‌رامبه‌ر مادده‌ی 140، به‌رامبه‌ر سه‌رژمێریه‌كی رێك‌وپێك له‌ساڵی ئاینده، هه‌روه‌ها داوامان لێ‌كرد پاشان ئه‌وه یا به‌نامه‌یه‌ك یا به به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان ده‌رببڕن. ئه‌وه‌بوو به به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمی و به‌ناوی وایت هاوسه‌وه ده‌رچوو، كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ئه‌مه‌ریكا له‌م ئاسته هه‌ڵوێستی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر به‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه بۆ ئێمه چاره‌نووسسازن.
من په‌یوه‌ندیم به براده‌رانی خۆمانه‌وه كرد و ئاگادارم كردنه‌وه كه ئه‌م ته‌له‌فۆنه كراوه و ئه‌و رۆژه و ئه‌و ئێواره‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وام دابووم تا دره‌نگی شه‌و، به‌ڵام پێمگوتن ئێوه له‌وێن، ئێوه ته‌قدیری ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌كه‌ن، ئێوه له‌وێ ته‌قدیری ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه تا راده‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر تا راده‌یه‌كی كه‌میش بێت هاوسه‌نگی و دادپه‌روه‌ری تێدایه یا نا؟
دواشت ئاگاداریان كردینه‌وه كه ژماره‌كه سه‌ركه‌وتووه بۆ 43كورسی ئه‌مه كه‌ركووك، مووسڵ، دیاله، تكریت و به‌غدای تێدا نییه كه كوردی لێیه، له كه‌ركووك ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌یه و په‌نا به‌خوا له مووسڵیش ده‌نگێكی زۆر ده‌هێنین، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها بۆ هه‌رسێ پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكه.
هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و 43كورسیه‌ش ره‌ت بكه‌ینه‌وه، مانای ئه‌وه‌یه بۆ یاساكه ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌وانه‌یه جارێكی تر هاشمی ڤیتۆی بكاته‌وه، كه ڤیتۆی كرده‌وه ئێمه بۆ 39كورسی ده‌گه‌ڕێینه‌وه، واته ئه‌وكاته 43كورسی نامێنێ. له‌به‌ر ئه‌وه پێمان باشبوو كه ئه‌مه بڕوات.
من پێموایه تا راده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ستهێناوه‌و ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌من بپرسن یا له‌خۆشیان بپرسن كه ئه‌مه هه‌موو هه‌قی ئێمه‌یه؟ ئایا به‌دڵی ئێمه‌یه؟ من ده‌ڵێم وه‌ڵڵا به‌ته‌واوی به‌دڵی من نییه، به‌ڵام ئه‌مه مه‌سه‌له دانوستاندنه. دیاره له‌مه زیاتر نه‌ده‌كرا، ئه‌وه نییه بڵێی هه‌رچی مافی ئێمه‌یه‌و هه‌رچی ئێمه ویستوومانه به‌ده‌ستهاتووه، به‌ڵام به‌شێكی زۆریشی به‌ده‌ستهاتووه، پاشان له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه دوای هه‌ڵبژاردن یه‌ك لایه‌ن به‌ته‌نها ناتوانێ بڕیاربدات، نه ئێمه نه‌هیچ لایه‌نێكی عه‌ره‌بیش. واته ده‌بێ هاوپه‌یمانی دروست بكه‌ین. ئێمه له‌وه‌دا ده‌بێ وریا بین و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه بكه‌ین كه بڕوایان به ده‌ستوورو مافی گه‌لی كوردستان و پێكه‌وه ژیان هه‌یه. ئێمه به‌و هاوپه‌یمانیه ده‌توانین هێزێكی به‌قوه‌ت له‌ناو په‌رله‌مان دروست بكه‌ین و له‌وێ هه‌رچی له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌دایه، له‌وێ ده‌ربازی بكه‌ین، ئه‌وه له‌هه‌مووی گرنگتره بۆ ئێمه. له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه وه‌كو كورد و وه‌كو كوردستانی ئێمه یه‌كهه‌ڵویست بین، كه زۆر شتمان پێده‌كرێ. من پێموایه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه، پێویست ناكات موزایه‌دات له‌سه‌ر یه‌كتری بكرێ، له‌سیاسه‌تدا ئه‌مه نییه یاسه‌دا سه‌د هه‌رچی من ده‌مه‌وێ و مافی خۆمه هه‌مووی وه‌ربگرم یا هیچ. ئه‌مه خه‌باتێكی به‌رده‌وامه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین. جارێكی تریش په‌یمان به‌گه‌لی كوردستان به‌گه‌لی خۆمان ده‌ده‌ینه‌وه كه تا دوا دڵۆپی خوێنمان ئێمه سازش له‌سه‌ر مافی گه‌له‌كه‌مان نه‌كه‌ین. له كۆتاییدا هه‌ر شاد‌و سه‌ركه‌وتوو بن.
|